لەماوەی تەنها ئەمڕۆدا نرخی دۆلار سێ جار لەسەر یەك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا 162 هەزار دیناری تێپەڕاندووە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە و گەیشتە 161 هەزار و 500 دینار و ئێستاش بەرزبۆتەوە بۆ 162 هەزار دینار.
ئارام سەردار، پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، كەمێك لەمەوبەر بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دینار گەیشتۆتە بەرزترین ئاست لە مێژووی خۆیدا و 100 دۆلار بووە بە 162 هەزار و 250 دینار.
بەرزبوونەوەی ئاستی دۆلار بەو جۆرە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی بەردەوام جەخت لە هەرزان كردنەوەی دۆلار دەكات و پارێزگاری بانكەكە وتی، “تا كۆتایی ئەم مانگە 100 دۆلار دەبێتەوە بە 147 هەزار دینار”.