بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 94 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە بەشێوەیەكی نائاسایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 94 ملیۆن و 313 هەزار و 790 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 64 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 29 ملیۆن و 813 هەزار و 790 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 9 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و17 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 143 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار‌ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی 100 دۆلار لە 162 هەزار دینار نزیكبۆوە.

 

هاتووچۆی هەرێم بڕیارێكی بۆ مۆڵەتی شۆفێری دەركرد
پێت هاتووچۆی هەرێم بڕیارێكی بۆ مۆڵەتی شۆفێری دەركرد
سامسۆنگ پێشانگای نوێی ئەزموونی دەکاتەوە
دوات سامسۆنگ پێشانگای نوێی ئەزموونی دەکاتەوە
پەیوەنیدر