“ئەو كەسەی دزی لە باخێكی سیتەك كردبوو دەستگیركرا”



مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە لەوناوچەیە دزی لەباخێك كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای یاسایی تۆماركرد، كە لەباخەكەی لەسیتەك دزی لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای بەدواداچوونەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەكەوە بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا تۆمەتبار ( أ،ج،ح لەدایكبووی ٢٠٠١ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٣ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

نرخی نەوتی بەسرە 80 دۆلاری تێپەڕاند
پێت نرخی نەوتی بەسرە 80 دۆلاری تێپەڕاند
بوومەلەرزەیەك باكوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند
دوات بوومەلەرزەیەك باكوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند
پەیوەنیدر