بوومەلەرزەیەك چەند شارێكی باكوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند.
بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٥،٧ پلەی ڕێختەر شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەژاند و بوومەلەرزەكە لە پارێزگاكانی وان و هەكاری هەستی پێ كرا.
ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا بڵاوی كردەوە، بوومەلەرزەكە كاتژمێر ١٣:٠٨ لە قوڵایی حەوت كیلۆمەتر توێكڵی زەوی روویداوە.
هێزی لەرینەوەی بوومەلەرزەكە لە پارێزگاكانی وان و هەكاری هەستی پێ كرا.