لە شاری دهۆك، بەكارهێنان و كڕین و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی قەدەغەكرا.
لە شاری دهۆك داواكاری گشتی شارەكە، بەكارهێنان و كڕین و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی قەدەغەكرد.
بەپێی بڕیارەكەی داواكاری گشتی دهۆك، هەركەسێك پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت و سەرپێچی بكات، ڕووبەڕوی ڕێكارە یاساییەكان دەكرێتەوە.
پێشتریش لە شاری سلێمانی، بە بڕیاری قائیمقامی شارەكە، فرۆشگای خوێندنگەیەك بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی بە خوێندكارانی خوار تەمەن 18 ساڵ داخرا.