ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، میوانداری كۆبوونەوەیەكی دۆستانە دەكات بۆ سەركردەكانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو و شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر.
عەبدول فەتاح سەرۆكی میسر بۆ بەشداریكردن لە “لوتكەی ئەبوزەبی” گەیشتە ئیمارات، كە سەركردەكانی میسر و ئوردن و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو كۆدەكاتەوە.
وتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی میسر، بەسام ڕادی، ڕایگەیاند، بەشداریكردنی سیسی لە “كۆبوونەوەی لوتكەی ئەبوزەبی” لە چوارچێوەی پەرۆشی میسردایە بۆ پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەموو وڵاتانی برای بەشداری لوتكەكە، هەروەها وەك هاوكاری لەسەر بەهێزكردنی میكانیزمەكانی كردەوەی هاوبەش بۆ بەرژەوەندی گەلانی عەرەب.
“لوتكەی ئەبوزەبی” بۆ ڕاوێژكاری و هەماهەنگی لەسەر گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.