ئەردۆغان: بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەسەد ئامادەم



ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند، پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریادا دەكەن دوای هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا كە بڕیارە لە حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا بكرێن.

لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی ئەگەری كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی سووریا، ئەردۆغان ڕایگەیاند، ناكۆكییەكی هەمیشەیی نییە لە سیاسەتدا، ئاساییە كۆبوونەوە بكرێت.

دوو مانگ بەر لە ئێستا، ئەردۆغان لە پراگ ڕایگەیاند ئامادەی كۆبوونەوەین لەگەڵ بەشار ئەسەد لە كاتی گونجاودا و ئەوەش دوورنییە، ناكرێت بڵێن ئەمە مەحاڵە، بەڵام لە خشتەی كارەكانی ئێستادا نییە.

ڕاشیگەیاند هەركاتێك گونجاو بێت، ئەوكات دەچین بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی سووریا.

ئەردۆغان ئاشكراشیكرد پەیوەندی وڵاتەكەی لەگەڵ سووریا لە ئێستادا تەنها لە بواری هەواڵگریدایە، لەسەر ئەو بنەمایەش شێوازی پەیوەندییەكانی داهاتوو لەگەڵ دیمەشق دیاریدەكرێت.

شارەدێیەكی هەرێم بوو بە قەزا
پێت شارەدێیەكی هەرێم بوو بە قەزا
مەسرور بارزانی: وەك سەرۆك وەزیران ڕەفتار دەكەم نەك وەك نوێننەری حزبێك
دوات مەسرور بارزانی: وەك سەرۆك وەزیران ڕەفتار دەكەم نەك وەك نوێننەری حزبێك