لە بیارە خۆپیشاندانە



بەشێك لە هاووڵاتییانی شارەدێی بیارە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو ڕێگای سەرەكی تەوێڵەیان داخست.

ئەمڕۆ بەشێك لە هاووڵاتییانی شارەدێی بیارە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو ڕێگای سەرەكی تەوێڵەیان داخست، خۆیشاندەران داوا دەكەن كارەبای نیشتمانییان بكرێت بە 24 كاتژمێر.

یەكێكی دیكە لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران ئەوەیە كە لە داهاتەكانی دەروازەی سنوری شوشمێ‌ سودمەند ببن و خزمەتگوزارییەكانیان بۆ زیاد بكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا بەشێك لە هاووڵاتییانی شارۆچكەی پێنجوێن بۆ داواكردنی 24 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی ماوەی 5 ڕۆژ لەسەر شەقام بوون و دواتر داواكارییەكەیان بۆ جێبەجێ‌ كرا.

 

هونەرمەندێك ڕفێندرا
پێت هونەرمەندێك ڕفێندرا
نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دوات نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پەیوەنیدر