هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە ڕایگەیاند “بە دڵنیاییەوە ئەوەندەی نەماوە بۆ كۆتاییهێنان بە تاریكی، بە دڵنیایی ئێمە ئاشتی، خۆشەویستی، دیموكراسی و ئازادی دەهێنینە سەر ئەم خاكە.”
پەروین بوڵدان لە كۆبوونەوەی فڕاكسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا ڕایگەیاند “بە جۆش و خرۆشەوە كۆبوونەوەی ئیستەنبوڵی هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی بەڕێوەچوو، هەموومان پێكەوە گوتمان؛ نا بۆ شەڕ، هەژاری، دەستبەسەرداگرتن، گۆشەگیری و نادادپەروەری، ئێمە لەو گۆڕەپانە بەڵێنمان بە گەلەكەماندا ئەم وڵاتە تەسلیمی تاریكی نەكەین، ئێمە بۆ ئەوە كۆبووینەوە نەتوانن ئەم وڵاتە تەسلیمی تاریكی بكەن، بۆ ئەوەی لە رێگەی رەنج و ئازادییەوە گۆڕانكاری بهێنرێته ئاراوه”.
دەشڵێت “یەكێتی بەڵێنمان دروستكرد و دەسەڵاتی یەكڕیزیمان بنیاتنا، لە میتینگەكەماندا وتمان و لێرەش دەیڵێین، ئەمە تەنها سەرەتایەكە، ئێمە گەورەتر، بەهێزتر و بەرفراوانتر دەبین، ئێمە وەك ڕەنج و ئازادی دێین، ئێمە دێین بۆ هاوكاری بۆ داهاتوو، ئەم هاوكارییە ئایندەی ئازادە، ئەم پاڵپشتی و ئیرادەیە، وڵات لە تاریكی ئاكەپە-مەهەپە رزگار دەكات، ئێمە هەر لەسەرەتاوە دەمانوت دەستمان بە ڕێپێوانی سەركەوتن كردووە، ئەمڕۆش هەمان شت دەڵێین، بە دڵنیاییەوە فیناڵی گەورە و سەركەوتنی گەورە بۆ گەلەكەمان مسۆگەر دەكەین”.
بوڵدان باسی لە ئەوە شكرد “بەرەی ئاكەپە-مەهەپە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی هەوڵی داخستنی پارتەكەمان و دەستبەسەرداگرتنی هاوكارییەكانی گەنجینە بدات و دۆخێكی نادیار لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بخوڵقێنێت.”