مەسرور بارزانی: وەك سەرۆك وەزیران ڕەفتار دەكەم نەك وەك نوێننەری حزبێك



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ململانێ‌ لەسەر سەرچاوەكانی وزە ڕۆژ بەڕۆژ پەرە دەستێنێت و دەشڵێ: “دابین كردنی سەرچاوەی ئابووری بۆ هاووڵاتیان سەقامگیری دابین دەكات”.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پانێڵێكی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک ڕایگەیاند، لەسەرەتای كابینەی 9 زۆر ئاستەنگ هاتنەپێشەوە، بەڵام هەوڵمان داوە قەیرانەكان تێپەڕێنین و بەرەو پێشتر بڕۆین.

ڕاشیگەیاند، ململانێ‌ لەسەر سەرچاوەكانی وزە ڕۆژ بەڕۆژ پەرە دەستێنێت، بەڵام بۆ ئابوورییەكی باش نابێت تەنها پشت بە نەوت ببەستین، بەڵكو بایەخمان بە كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزاری و كەرتەكانی دیكەش داوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەك سەرۆك وەزیران ڕەفتار دەكەم نەك وەك نوێننەری حزبێك و وتی، “حكومەتی هەرێم سوور دەبێت لەسەر جێبەجێ‌ كردنی بڕیارەكانی خۆی”.

ڕاشیگەیاند، ناوەندی داتامان هەیە و لەسەر ئەو داتایانە بڕیار دەدەین و خەرجییەكانی حكومەتمان كەم كردۆتەوە.

سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەشڵێت: “بە ئەركی حكومەتی دەزانین دۆخی ئابووری باشتر بۆ هاووڵاتیان دابین بكات، چونكە بە دابین كردنی سەرچاوەی ئابووری بۆ هاووڵاتیان سەقامگیری بەدی دێت”.

ئەردۆغان: بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەسەد ئامادەم
پێت ئەردۆغان: بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەسەد ئامادەم
ڕاگەیەندراوێكی بەپەلە دژی ئێران بڵاوكرایەوە
دوات ڕاگەیەندراوێكی بەپەلە دژی ئێران بڵاوكرایەوە