سعودیە بۆچی دەیەوێت یاریزانی وەك ڕۆناڵدۆ و مێسی بكڕێت ؟



محەمەد جەدعان وەزیری دارایی سعودیە باس لە سودەكانی بەستنی بۆند لەگەڵ ئەستێرەكانی وەك ڕۆنالدۆ و مێسی دەكات لە یانەكانی سعودیە.

جەدعان لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنی ڕایگەیاند”كڕینی یاریزانە جیهانییەكانی وەك كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، لە چوارچێوەی ئامانجەكانی دیدەگای 2030دایە”.

لەبارەی سودی بەستنی بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانانەش، وەزیری دارایی سعودیە دەڵێت”لەوبڕوایەدام دیدی 2030 پێشتر قسەمان لەسەر كردووە كە باشكردنی ژیان بەشێكی گرنگییەتی”.

بە وتەی جەدعان”دەمانەوێت دڵنیابین لە باشتركردنی جۆری ژیان لە وڵاتدا.. وەرزش بەشێكی گرنگە لەوە، لاوانیش لە سعودیە بایەخ بە تەماشاكردنی وەرزش دەدەن، لەوبڕوایەدام هەر شتێك بكەین بۆ پتەوكردنی ئەو كارە بەرهەمی دەبێت و ژیانی گەلەكەمان باشتر دەكات، بە هەمان شێوە بۆ ئەوانەی لە سعودیە و دەرەوە كاردەكەن”.

شایستەی جوتیارانی هەرێم دابەش دەكرێت
پێت شایستەی جوتیارانی هەرێم دابەش دەكرێت
كاتی ناردنی ٤٠٠ ملیارەكەی مووچە بۆ هەرێم دیاریكرا
دوات كاتی ناردنی ٤٠٠ ملیارەكەی مووچە بۆ هەرێم دیاریكرا
پەیوەنیدر