دوای پاشەكشەكردن لە مامەڵەكانی پێشتردا، نەوتی خاوی سوكی ئەمریكایی بەڕێژەی 0.6% و بەبڕی 0.5 دۆلار ڕوو لە بەرزبوونەوزە دەكات و نرخی بەرمیلێكی دەگاتە 80.3 دۆلار.
لە هەمان كاتدا نەوتی خاوی برێنت لە مامەڵەكانی ئەمرٍۆ سێ شەممەدا گەیشتە نزیكەی 86 دۆلار بۆ بەرمیلێك و بە ڕێژەی 1.65% و بە بڕی 1.3 دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە، لە ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێكخراوی ئۆپیكدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهانی كرا لەماوەی ساڵی ڕابردوو، پێشبینی ڕێكخراوەكەش بۆ ساڵی 2023 وەك خۆی مایەوە.
ئۆپیك لە ڕاپۆرتی مانگی یەكەمی ساڵی 2023، پێشبینی كردووە داواكاریی جیهانی لەسەر نەوت گەشە بەخۆوەببینێت و بەبێ گۆڕانكاریی خۆی لە 2.2 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەدا ببینێتەوە.