هەولێر.. دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركران



خەڵك-
لە شاری هەولێر، دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركران، لە ماوەی ڕابردوودا حەوت ئۆتۆمبێلیان دزیوە.

ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیس ھەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو دوو تۆمەتبارە پێشینەی تاوانیان ھەبووە ماوەیەكی كەم بووە لە زیندان ھاتوونەتە دەرەوە پاشان لەلایەن دادگاوە داوكراونەتەوە.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، بەھەوڵی ھێزەكانیان ئەو تۆمەتبارانە دەستگیركران و ئۆتۆمبێلەكانیش ڕادەستی خاوەنەكانیان كراونەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا ٣٢ تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل لە ھەولێر روویداوە تائێستا توانراوە ٣٠ ئۆتۆمبێلیان بۆ خاوەنەكانیان بگەڕێنرێتەوە تەنھا دوو تاوانیان ماوە ئەوانیش لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.

ڕاگەیەندراوێكی بەپەلە دژی ئێران بڵاوكرایەوە
پێشت ڕاگەیەندراوێكی بەپەلە دژی ئێران بڵاوكرایەوە
مانشافت گەیشتە قەتەر
دواتر مانشافت گەیشتە قەتەر