داعشێك لە سلێمانی دەستگیركرا



 

دەزگای دژە تیرۆری عیراق، دەستگیركردنی داعشێك لە پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن نوسینگەی ڕۆژنامەوانی دەزگای دژە تیرۆری عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری سلێمانی، یەكێك لە داواكراوان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیركرا كە سەر بە گروپە تیرۆریستییەكانی داعش بوو”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك كراوە لە پارێزگای كەركوك كە دەستگیركردنی تیرۆریستێكی سەر بە ڕێكخراوی داعشی لێكەوتۆتەوە.

لەم ماوەیەی دواییدا، لە زۆرێك لە پارێزگاكان ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە شانە نوستووەكانی داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە چڕكرانەوە و زۆرێك لە بەرپرس و ئەندامە دیارەكانی ڕێكخراوەكەش كە خۆیان بۆ ئەنجامدانی كاریی تیرۆریستی و تێكدانی ئاسایش و ئارامی ئامادەكردبوو، دەستگیركران.

گرانی سوتەمەنی بازاڕی عەلادین و شەمسەدینی گەرمکردووە
پێت گرانی سوتەمەنی بازاڕی عەلادین و شەمسەدینی گەرمکردووە
بانكی ناوەندی بڕێكی كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
دوات بانكی ناوەندی بڕێكی كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پەیوەنیدر