سووپای ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكراین پێشڕەوی زیاتر دەكات بەرەو ناوچەی ئاڤدیڤكا و باخمووت دوای داگیركردنی شارۆچكەی سۆلیدار.
بەرپرسێكی لایەنگری ڕووسیا لە هەرێمی دۆنێتسك لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكراین ڕایگەیاند، هێزەكانی ڕووسیا بەرەو ئاڤدیڤكا پێشڕەوی دەكەن و بەرەو كۆنترۆڵی ناوچەیەكی تر دەڕۆن.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، سێرگی شوەیگۆ، وەزیری بەرگری ڕووسیا هێزە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لە ناوچەكانی ئۆپەراسیۆن و شەڕ لە ئۆكراین بەسەركردووەتەوە.
وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، گوێی لە ڕاپۆرتێكی فەرماندەی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ڕووسیا لە خۆرهەڵاتی ئۆكراین گرتووە سەبارەت بە دۆخی ئێستای بەرەكانی جەنگ و پێشكەوتنە سەربازییەكان.
وەزیری بەرگری ڕووسیا جەختیكرد، لە گرنگیدان بە ڕەخساندنی ڕەوشێك بۆ پارێزراوی زیاتری سووپا و ڕێكخستنی پشتیوانییە سەربازییەكان بەتایبەت كاری یەكەكانی پزیشكی و تەندرووستی.
لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی هەرێمی دۆنێتسك لە خۆرهەڵاتی ئۆكراین، دێنیس پوشلین سەرۆك كۆماری دۆنێتسك لایەنگری ڕووسیا ڕایگەیاند، هێزەكانی ڕووسیا شارۆچكەی ڤێرخنی ڤۆدیانییان لە جەرگەی دۆنێتسك داگیركردووە.