دەسەڵاتی گواستنەوەی كارمەندان درایە بەرێوبەری ناوەندە تەندروستیەكان.
لەنووسراوێكی ڕەسمیدا سەباح نەسرەدین، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی ژمێریاری و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی جگە لەپزیشكان دابەزاند بۆ بەرێوەبەری سەرجەم ناوەندە تەندروستیەكان بەپێی چەند رێكارێك.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، لەپێناو كارئاسانی بۆ كارمەندان بۆ ئەوەی لەكاتی گواستنەوە كاروبارەكانیان بەشێوەیەكی رێكوپێك بەرێوەبچێت، لەسەر فەرمانی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاردرا بەدابەزاندنی دەسەڵاتی گواستنەوەی فەرمانبەرانی ژمێریاری و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی بۆ بەرێوەبەری نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانی سەر بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.
بەپێی فەرمانەكە بەرێوەبەر و بەرێوەبەری كارگێڕی بەرپرس دەبن لەپاراستنی میلاكی دەزگاكەیان و فەرمانی كارگێڕی لەلایەن ئەو دەزگایەوە دەردەكرێت كە كارمەندەكەی لێ دەگوازرێتەوە.