بەشێك لە شۆفێرانی هێڵەكانی پاسی سلێمانی، بەهۆی دروستبوونی كێشەوە مانگرتنیان ڕاگەیاند.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، شۆفێرانی هێڵەكانی ( مەجیدبەگ، ڕزگاری، بەختیاری) مانگرتنیان ڕاگەیاند.
بەپێی زانیارییەكان هۆكاری مانگرتنەكەیان ئەوەیە كە پێیان وتراوە پێویستە لەگەڵ هێڵەكانی نزیك خۆیان تێكەڵاو ببن، بەڵام ئەوان ڕەتیدەكەنەوە و دەڵێن خۆمان سەرنشینمان كەمە و ئەو كارە زیانمان پێدەگەینێت.
ئەوە لەكاتێكدایە پێشتریش چەند جارێك ئەو شۆفێرانە مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.