لە توێژینەوەیەكدا كە لەلایەن توێژەرانی زانكۆی هارڤاردەوە ئەنجامدراوە، دەركەوتووە هەندێك گۆڕانكاری لە خۆراكی مرۆڤدا دەتوانێت تەمەن درێژ بكاتەوە.
دوای شیكردنەوەی داتای زیاتر لە ١١٩ هەزار كەسی پێگەیشتوو لە ماوەی ٣٦ ساڵدا، توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی دەتوانرێت مەترسی مردنی پێشوەختە بە نزیكەی لەسەدا ٢٠ كەم بكرێتەوە، بە خواردنی هەندێك خۆراك.
توێژینەوەكە لە ڕۆژنامەی JAMA Internal Medicine بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە ئەو كەسانەی “خۆراكێكی كوالێتی بەرز” دەخۆن یان ڕێجیمێكی دەوڵەمەند بە ماددە خۆراكییەكان پەیڕەو دەكەن، ئەگەری زوو مردنیان بە هۆی شێرپەنجە، نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان، نەخۆشییەكانی هەناسەدان و تێكچوونی دەمارەكان بە بەراورد بە كەسانی دیكە بە ڕێژەی لەسەدا ٢٠ كەمترە كە ڕێجیمێكی لەو شێوەیە پەیڕەو ناكەن.
بەپێی تۆڕی “فۆكس نیوز”ی ئەمریكایی، “رێجیمەكانی كوالێتی بەرز” بریتین لە خواردنی تەندروست، خۆراكی ڕووەكی تەندروست و پێوەرەكانی خواردنی جێگرەوە، خۆراكی دەریای ناوەڕاست.
هەموو ئەم ڕێجیمانە پێكهاتەی هاوبەشیان هەیە كە بریتین لە دانەوێڵەی تەواو، میوە، سەوزە، گوێز و پەلەوەری.
خۆراكی دەریای ناوەڕاست بریتییە لە میوە، سەوزە، دانەوێڵەی تەواو، پەلەوەری، گوێز، زەیتی زەیتون و ماسی.
پێوەرەكانی خواردنی تەندروست، پێوەرێكە بۆ كوالێتی خۆراك بەكاردێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی كە تا چەند كۆمەڵێك خۆراك بە باشی لەگەڵ پێشنیارەكانی سەرەكی ڕێنماییەكانی خۆراك بۆ ئەمریكاییەكان هاوتەریبن.
خۆراكی تەندروست بریتییە لەدانەوێڵەی تەواو، میوە، سەوزە، گوێز، پەتاتە، گەنمەشامی و زەیت.