شەپۆلێکی بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



دوو کەشناسی کورد ئاماژە بە هاتنی شەپۆلی بەفرو بارانبارین دەکەن لە کۆتایی ئەم هەفتەیە کە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: رۆژانی پێنج، شەش و حەوتی مانگی داهاتوو، شەپۆلێکی باران، بەفر و سەرما لە دەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە باشووری کوردستان.

باسی لەوەشکردووە: “بارانەکە سەرتاسەری دەبێت و بۆ جووتیاران دڵخۆشکەر دەبێت”.

دەشڵێت: لە ناوچە شاخاوییەکانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان رۆژی حەوتی شوبات ئەگەری بەفربارین هەیە.

ئەوەشی وتووە: “حەوتی شوبات لەناوەندی چەند شارێکیش بڕێکی کەم بەفر دەبارێت، بەتایبەت لە شارەکانی سلێمانی، سۆران و قەزای دەربەندیخان”.

لای خۆیەوە شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: شەپۆلی باران و بەفری ئەم هەفتەیە جێگیر بووە، ڕۆژانی داهاتوو زانیاری تەواوی لەسەر بڵاودەکەینەوە تەنیا گۆڕانکاری لە ڕێژەدا ماوە بەپێی گۆڕانکاری ئێستا لە 5ی مانگەوە و بەولاوە دەستپێده کات.

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی کۆتایی هات
پێت کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی کۆتایی هات
بەشەخۆراکی ئەم کەسانە دەبڕدرێت
دوات بەشەخۆراکی ئەم کەسانە دەبڕدرێت
پەیوەنیدر