
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد، کە دەستیان کردووە بە دابەشکردنی سەبەتەی یەکەمی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان لە ساڵی نوێدا و بڕینی بەشەخۆراکی توێژێکیش دراوە.
نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند: “دەستمان بەدابەشکردنی بەشی یەکەمی خۆراک کرد لە ساڵی 2025، هەر کەس مووچەی سەروو دوو ملیۆن بێت بەشە خۆراکی رادەگیرێت”.
وتیشی: “بۆ مانگی ڕەمەزان ئاردی سفر و هێلکە زیاد دەبێت، ئەگەر ئەمساڵ هیچ گەنمێکیش وەرنەگیرێت کێشەی گەنمان نابێت وەک عێراق و هەرێم و سایلۆکانمان پڕن”.
باسی لەوەشکرد: لە نزیکترین کاتدا لە هەموو هەرێم کارتی ئەلکترۆنی لە بری فۆرمی خۆراک دەستپێدەکات، ئەوەشی خستەڕوو.
دەشڵێت: بەردەوام داوای بەرزکردنەوەی کوالێتی خۆراک دەکەین.