
ئەمڕۆ هەینی، کۆبوونەوەی شاندی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم دەستیپێکرد، کۆبوونەوەکە لەماڵی فواد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت، بە ئامادەبوونی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، بەتایبەتى چارەنوسى مووچەى مانگى 12 و شایستە داراییەکانى هەرێم و مووچەى هەر 12 مانگەکەى 2025، هەروەها داهاتى ناوخۆش یەکێکى دیکە دەبێت لە بابەتەکان و هەرێم رازى بووە بە رادەستکردنى 50٪ـی داهاتى ناوخۆ.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی زانیارییەکانی “تۆڕی میدیایی خەڵک” لیستی مووچەی مانگی 1ی 2025 و راپۆرتی مووچەی 12ی 2024، لەگەڵ تەواوی خشتەی بودجەی 2025، لیستی خانەنشینان گەیشتووەتە بەغداد و لە گکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ڕادەستی دارایی عێراق دەکرێت.