
سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا بەڵێنی پێکهێنانی حکومەتێکی فرەڕەنگی لە وڵاتەکەیدا دا.
ئەمشەو ئەحمەد شەرع یەکەم پەیامی وەک سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە دوای ڕاوێژێکی یاسایی پۆستەکەی وەرگرتووە.
شەرع بەڵێنی دا حکومەتێک پێکبهێنێت کە گوزارشت لە فرەڕەنگی سووریا بکات.
وتیشی؛ پرۆسەی سیاسی لە سووریا پێویستیی بە بەشداریکردنی هەموو لایەکە بە بێ دوورخستنەوەی هیچ لایەنێک.
ئەحمەد شەرع ڕاشیگەیاند کە ئامادەکاری دەکەن بۆ دیالۆگی نیشتمانی و وتی؛ “لە ڕۆژانی داهاتوودا پێکهێنانی لیژنەی ئامادەکاری بۆ دیالۆگی نیشتمانی ڕادەگەیەنین”.