بانكی ناوەندی: دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشووی



ئیحسان یاسری، ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی عیراق، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ئاشكرا دەكات و ئاماژە بە گەڕانەوەی نرخی دۆلاریش دەكات بۆ 1470 دینار.


ئەمڕۆ دوو شەممە، یاسری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”هۆكاری بەرزبوونەوەی دۆلار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بانكی ناوەندی عیراق بۆ زیاتر لە ساڵێكە دستیكردووە بە ڕێكخستنی كەرتی پارەداركردنی بازرگانی دەرەكی كە كەرتێكی گرنگە، چونكە كەرتی بەرهەمهێنانی ڕاستەقینە لە عیراق لەئێستادا بەشی تێركردنی داواكاریی بەكاربردنی خەڵك ناكات”.

بە وتەی یاسری:”بۆیە هاوردەكردن گەورەترین سەرچاوەیە بۆ داواكاریی كاڵا و پێداویستییەكانی بەكاربردنی خەڵك”.

یاسری پێیوایە:”بانكی ناوەندی لە دوای ساڵی 2003وە سەرچاوەی پارەداركردنی پرۆسەكانی هاوردەكردن بووە لەڕێی فرۆشتنی دراوی بیانی و هەوڵیداوە میكانیزمەكانی پارەداركردنی بازرگانی دەرەكی باشتر بكات، بۆ زامنكردنی جوڵەی دۆلار و گەیشتنی بەوانەی پێویستییان پێیە، جا دۆلاری كاش بێت، یان پارەداركردنی بازرگانی دەرەكی بە حەواڵە”.

یاسری دەلێت:”نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ 1470 دینار، ئەم ئاستەی ئێستاش پێی گەیشتووە، ڕەنگە ئاسایی بێت، چونكە عیراق لە ناوەڕاستی چەند دەوڵەتێكدایە كە نرخی دراوەكانیان دابەزیوە و نیگەرانن لە ئابوری خۆیان، ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیەش كاریگەریی لەسەر عیراق دروستكردووە”.

لەم ماوەیەی دواییدا نرخ دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی بەشێوەیەكی بێ‌ پێشینە ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و ئێوارەی ئەمڕۆش، نرخی 100 دۆلار گەیشتە 159 هەزار دیناری عیراقی.

کاری ڕۆژنامەنووسی لەژێر فشاردایە
پێت کاری ڕۆژنامەنووسی لەژێر فشاردایە
دوات نرخی دۆلار بەڕێژەیەكی بەچاو بەرزبووەوە
پەیوەنیدر