دوای پێنج مانگ حەماس دانی بە کوژرانی محەمەد زەیفدا نا



دوای پێنج مانگ، کەتیبەکانی عیزەدین قەسام دانی بە کوژرانی محەمەد زەیف و چوار فەرماندەی باڵای دیکەیدا نا.

ئەمشەو، ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، کوژرانی محەمەد زەیف، فەرماندەی دەستەی ئەرکانی قەسامی ڕاگەیاند.

ئەبو عوبەیدە ئاشکراشیکرد کە چوار فەرماندەی دیکەی باڵای کەتیبەکانی قەسام کوژران کە یەکێکیان مەڕوان عیسا، جێگری سەرۆکی ئەرکانی کەتیبەکانی قەسام بووە.

غازی ئەبو تەماعە، ڕائید سابت و ڕافع سەلامە ئەو سێ فەرماندەیەی دیکەی ناو ئەنجومەنی سەربازیی کەتیبەکانی قەسامن کە ئەمشەو هەواڵی کوژرانیان ڕاگەیەندرا.

مانگی ئابی ڕابردوو ئیسرائیل هەواڵی کوژرانی محەمەد زەیفی ڕاگەیاند، بەڵام ئەو کاتە بزووتنەوەی حەماس بێ دەنگیی هەڵبژارد و ڕەتی نەکردەوە.

پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل قوربانیی لێکەوتەوە
پێت پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل قوربانیی لێکەوتەوە
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەی ناوچەیەکی هەولێر کرا
دوات درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەی ناوچەیەکی هەولێر کرا
پەیوەنیدر