درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەی ناوچەیەکی هەولێر کرا



ئێوارەی ئەمرۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەی کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات کرا و ئامانجەکەی نەپێکا.

دژەتیرۆری کوردستان بلاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2025، کاتژمێر 17:40، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بناری چیای کۆڕەک لە سنووری پارێزگای هەولێر کرا.

بەپێی بڵاوکراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان،  درۆنەکە ئامانجی خۆی نەپێکا و تێکشکا و کەوتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

دوای پێنج مانگ حەماس دانی بە کوژرانی محەمەد زەیفدا نا
پێت دوای پێنج مانگ حەماس دانی بە کوژرانی محەمەد زەیفدا نا
دادگای پێداچوونەوەی عێراق لەبەرژەوەندی هەرێم بریاریدا
دوات دادگای پێداچوونەوەی عێراق لەبەرژەوەندی هەرێم بریاریدا
پەیوەنیدر