دادگای پێداچوونەوەی عێراق لەبەرژەوەندی هەرێم بریاریدا



وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی هەرێم بڕیاری دادگای بۆ گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم ئاشکراکرد و دەڵێت”دادگا گرێبەستەکان بە یاسایی ناودەبات”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، دادگای پێداچوونەوەی عێراق دوای چەندین دانیشتنی دادگا و تانە لێدانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە بڕیارەکانی دادگای کەرخ، کە دوابەدوای بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دژ بە یاسای نەوت و گازی کوردستان دەرچووبوو، دادگای کەرخ دوای ماوەیەکی زۆر لە وردبینین لەبەرژەوەندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی پێشووی خۆی دا.

لەبڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، گرێبەستەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکان یاساییە، ئەمەش وایکرد وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ دووبارە تانە لە بڕیارەکان بدات، بەڵام دادگای پێداچوونەوەی عێراق بڕیاری دایەوە بە پەسەندکردنی بڕیارەکانی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ، بەمەش لە ڕووی یاساییەوە یەکلا بووەوە کە گرێبەستەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان کارایە و دروستە.

یەکێک لەگرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم و تێچووی دەرهێنانی نەوتی هەرێمە و بریاریشە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەم پرسە لە پەرلەمان بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە یەکلاییبکرێتەوە.

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەی ناوچەیەکی هەولێر کرا
پێت درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەی ناوچەیەکی هەولێر کرا
زێڕ بەرزترین ئاستی لەمێژوودا تۆمارکرد
دوات زێڕ بەرزترین ئاستی لەمێژوودا تۆمارکرد
پەیوەنیدر