
نرزی ئۆنسەیەک زێر لە جیهاندا گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی و هەر ئۆنسەیەک بە 2797 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمرۆ پێنجشەممە، 30ـی لکانوونی دووەمی 2025، نرخی ئۆنسەیەک زێر لەبازارەکانی جیهاندا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد و هەر ئۆنسەیەک بە 2797 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش شکاندنی ڕیکۆردی پێشتری بوو کە 2790 دۆلاربوو.
هاوکات نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی ئەوروپا ڕێژەی سوودی لە 3٪ـەوە بۆ 2.75٪ کەمکردەوە، و ئاماژەی بەوەشدا، لەکۆبوونەوەی داهاتوودا ئەگەر هەیە رێژەکە زیاتر کەمبکەنەوە.
ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندی ئەوروپا لەکاتێکدایە دوێنی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوودی لە 4.5٪ هێشتەوە و حکومەتیش گەشەسەندنی باری ئابووری وڵاتی لە چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوو ڕاگەیاند، کە ڕێاژەکەی گەیشتە ٪2.3.
بەرزبوونەوەی ئۆنسەی زێر ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی زێر لە بازارەکانی جیهان و هەرێم دەبێت، لە ئەگەری بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسە، ئەگەر هەیە نرخی مسقاڵی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی کرانەوەیدا لە رۆژی شەممە بەرزببێتەوە.
هاوکات نیگەرانی لە گرژییە بازرگانییەکان لەنێوان ئەمریکا لەگەڵ کەنەدا و مەکسیک ترسی بازرگانانی زیادکردووە.
بەپێی سەندیکای زێڕینگرانی هەرێمی کوردستان، ئێستا نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕ عەیار 24=668,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=612,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=585,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 18=500,000