
ترەمۆ داوایەکی 25 ملیۆن دۆلاری لە مێتا بردەوە، ئەمە دوای ئەوەشدێت کە مارک پشتگیری هەڵبژاردنەوەی ترەمپی کرد.رۆژنامەی نیۆرک تایمز بڵاویکردەوەتەوە، کۆمپانیای مێتا کە خاوەنداریەتی فەیسبوک و ئینستاگرام دەکات ڕەزامەندی
دەربڕیوە بە پێدانی 25 ملیۆن دۆلار بە دۆناڵد ترەمپ وەک قەرەبوی ئەو زیانەی بەر سەرۆکی ئەمەریکا کەوتوە لەکاتی داخستنی ئەکاونتەکانی لەلایەن کۆمپانیاکەوە.
مێتا چوارساڵ لەمەوبەر هەژماری فەرمی فەیسبووکی دۆناڵد ترەمۆی داخست، بەبیانوی پێشێلکردنی یاساکانی کۆمپانیاکە، دوابەدوای ئەم بڕیارە لایەنگرانی ترمپ وەک کاردانەوەیەک هێرشیان کردە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا، و جۆ بایدن ئەوکات کە سەرۆک بوو ئەم هەنگاوەی بە پەڵەیەکی ڕەش بە دیموکراتی ئەمریکا ناوبرد.
وتەبێژی کۆمپانیای مێتاش، پێدانی ئەو بڕە پارەییەی پشتڕاستکردەوەتەوە و ئاماژەی بەوەشکردوە، نزیکەی 22 ملیۆن دۆلار لەو پارەیە بۆ کتێبخانەی سەرۆکایەتی ترەمپ خەرج دەکرێت.
مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا یەک ملیۆن دۆلاری بەخشییە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ بۆ جاری دوەمی سەرۆکایەتییەکەی و دوای دەرچونیشی و بون بە سەرۆک رایگەیاند؛ لە 2025ـدا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ باشتر دەکەن.