میری قەتەر گەیشتە دیمەشق



نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، وەک یەکەمین سەرکردەی عەرەب گەیشتە دیمەشق.

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی کۆماری سووریا، لەگەڵ میری قەتەر کۆ دەبێتەوە.

ڕۆژی 16ـی کانوونی دووەمی 2025، شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر، لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ بووەوە.

شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان وتی: وڵاتەکەی لە یەکەم ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە هەوڵەکانی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەدات.

ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی، ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ناوچە پارێزراوەکان لە سووریا ڕەت دەکاتەوە.

نوخشە ناسیح بۆ خەڵک: نەبوومە پارێزگاری هەڵەبجە هەر قایمقامم
پێت نوخشە ناسیح بۆ خەڵک: نەبوومە پارێزگاری هەڵەبجە هەر قایمقامم
ئەو کارگەیەی بۆنی ناخۆشی بڵاودەکردەوە درایە دادگا
دوات ئەو کارگەیەی بۆنی ناخۆشی بڵاودەکردەوە درایە دادگا
پەیوەنیدر