میدیای سوید: سەلوان مۆمیکا کوژرا



میدیای سوید بڵاویکردەوە، سەلوان مۆمیکا پەنابەری عێراقیی تەمەن 38 ساڵ، دوێنێ شەو لە ناوچەی هۆڤشۆی شاری سۆدەرتەلیەی سوێد کوژراوە.

بەپێی راپۆرتی SVT، دوای درەنگانی شەوی ڕابردوو، پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، پاش ئەوەی لە ڕووداوێکی تەقەکردن ئاگادارکراونەتەوە.

دانیێل ڤیکداڵ، وتەبێژی پۆلیسی ناوچەی ستۆکهۆڵم بە SVTـی ڕاگەیاندووە: “لە شوقەیەکدا پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ دۆزرایەوە، کە تەقەی لێکرابوو و بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە”.

پۆلیسی ستۆکهۆڵم تائێستا پشتڕاستی نەکردووەتەوە، قوربانییەکە سەلوان مۆمیکایە، بەڵام دەزگای هەواڵگریی سویدیش (سێپۆ) بەشدارە لە لێکۆڵینەوەکاندا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی کوژراوە، لە کاتی ڕووداوەکەدا لە پەخشی راستەوخۆ بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە. ڤیکداڵ دەڵێت کەسێک بۆ لێکۆڵینەوە دەستگیر کراوە.

مۆمیکا ساڵی 2018 چووەتە سوید و ساڵی 2021 مۆڵەتی مانەوەی سێ ساڵەی پێدرا. هاوینی 2023 کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەمەش کاردانەوەی تووندی موسڵمانانی جیهانی لێکەوتەوە و کارەکەیان سەرکۆنە کرد.

بەغداد جارێکی دیکە داوای گۆڕانکاری لە لیستی مووچەدا دەکات
پێت بەغداد جارێکی دیکە داوای گۆڕانکاری لە لیستی مووچەدا دەکات
ئاسمانی هەرێم بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت
دوات ئاسمانی هەرێم بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت
پەیوەنیدر