ئەمڕۆ نەوتی سپی بەغداد لەم سێ شوێنە دابەش دەکرێت



قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن دانیشتوانی شارۆچکەکە و هەردوو شارەدێی گەرمک و ناڵپارێز ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکەم وەجبەی نەوتی سپی حکومەتی عێراق دابەش دەکرێت و بەرمیلێکی کە 200 لیترە بە 60 هەزار دەدرێتە هاووڵاتییان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن تیایدا هاتووە: “ئاگاداری دانیشتوانی قەزایی پێنجوێن و هەردوو شارەدێی گەرمک و ناڵپارێز دەکەین کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکەم وەجبەی نەوتی سپی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دێت بۆ شارۆچکەی پێنجوێن و بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت”.

قایمقامیەتەکە دەشڵێت: پێویستە هاووڵاتییان ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگرن:
1-بە کارتی سوتەمەنی (پێنجوێن کۆدی 283) نەوتەکە دەدرێت بە هاووڵاتییان
2-نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 60 هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتییان بڕی نەوتەکەیش 200 لیترە.

3-بەچەند قۆناغێک دابەش دەکرێت.
ئاماژە بەوەش دەکات: “داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە تەنها لەگەڕەکی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیزبکەن، دابەشکردنەکە لەگەڕەکی (بەرکێو)ەوە دەست پێدەکات بەڕیزبەندی بەندی دەچێت بۆ گەڕەکەکانی تری ناوپێنجوێن و شارەدێی گەرمک و ناڵپارێز.
دەشڵێت: هەر هاووڵاتیەک کارتی نەوتەکەی نەخوێندرایەوە پێویستە سەردانی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن بکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەی.

ئاسمانی هەرێم بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت
پێت ئاسمانی هەرێم بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت
سودانی: پێویستە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکرێت
دوات سودانی: پێویستە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکرێت
پەیوەنیدر