سودانی: پێویستە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکرێت



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە بارەی هەمواری یاسای بودجە کۆبووەوە، داوای کرد هەموارەکە بەبێ گۆڕانکاری دەنگی لەسەر بدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراو؛ی نووسینگەی سودانی، تیایدا هاتووە: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران لە کۆشکی حکومەت میوانداریی کۆبوونەوەیەکی کرد کە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی لەخۆگرت، بەئامادەبوونی مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و جێگرەکانی موحسن عەلی مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵا.

باس لەوەشکراوە: لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و گرنگی پشتیوانی کردن لە هەنگاوەکانی حکومەت لەتەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان خرایەڕوو، کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە، جگە لە چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن بۆ بەدیهێنانی ئامانج و ئەولەویەتەکانی گەشەپێدان.

ئەوەش هاتووە: لەسەر بنەمای ڕۆڵی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پابەندبوونانەی لەبەرنامەی حکومەتدا هاتووە وەسف کرا، بەشێوەیەک بەرژەوەندیی باڵای نشتیمانی لەبەرچاو بگرێت، و دوایین هەموارکردنەوە کە لەلایەن حکومەتەوە بۆ یاساکە کراوە تاوتوێ کرا. لەو بارەوە سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر پابەندبوون بەو دەقە کردەوە کە باس لەپرسی چارەسەرکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت دەکات، ئەنجومەنی وەزیران لەدانیشتنی چل و پێنجەمینیدا لە 5ی تشرینی دووەمی ڕابردوودا پەسەندی کرد، و نووسراوی ژمارە 15 ی نوێنەری حکومەت لەئەنجومەنی نوێنەران پشتڕاستکرایەوە، کە لە 23 ی کانوونی دووەم بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە، و هەمان دەق لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سودانی جەختی کردووەتەوە کە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران ئەم هەموارکردنە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکات، و پلانەکانی گەشەپێدان تەواو بکات، بەگوێرەی بەرژەوەندیی ئابووری عێراق و ئەو تێڕوانینەی کە لەبەرنامەی حکومەت پەسەندکراوە و ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەندی کردووە.

ئەمڕۆ نەوتی سپی بەغداد لەم سێ شوێنە دابەش دەکرێت
پێت ئەمڕۆ نەوتی سپی بەغداد لەم سێ شوێنە دابەش دەکرێت
فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر و هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە واشنتۆن خۆیان بەیەکدا کێشا
دوات فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر و هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە واشنتۆن خۆیان بەیەکدا کێشا
پەیوەنیدر