فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر و هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە واشنتۆن خۆیان بەیەکدا کێشا



فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر بە 60 سەرنشین و چوار کارمەندی فڕۆکەکە، درەنگانی دوێنێ چوارشەممە، لە ئاسماندا خۆی بە هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی جۆری بلاک هۆک، لە نزیک فڕۆکەخانەی واشنتندا کێشاوە و کەوتووەتە خوارەوە.

سیناتۆری کۆمارییەکان رۆجەر مارشاڵ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی “فڕۆکەیەک کە لە ویچیتای ویلایەتی کانساسەوە بەرەو واشنتۆن دەهات و نزیکەی 60 سەرنشینی هەڵگرتبوو، لەگەڵ هێلیکۆپتەرێکی سەربازی پێکیاندا داوە”.

ئاژانسی هەواڵیی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی سوپای ئەمریکاوە بڵاوی کردووەتەوە، سێ سەربازی سوپای ئەمریکا لەو هەلیکۆپتەرە سەربازییەدا بوون کە لەسەر رووباری پۆتۆماک لە واشنتۆن لەگەڵ فڕۆکەیەکی بازرگانیی کۆمپانیای پی ئێس ئەی ئەیرلاینز لە جۆری بۆمباردیێر پێکیاندا دا.

لە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە رووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە.

ئەمێریکان ئەیرلاینز رایگەیاند، 60 گەشتیار و چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی لەناو ئەو فڕۆکە بازرگانییەدا بوون، کە دوای پێکدادان لەگەڵ هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە ئاسمانی واشنتن کەوتە ناو رووباری پۆتۆماک.

بەگوێرەی زانیارییەکان هێلیکۆپتەرە سەربازییەکە خۆی بە فڕۆکەکەدا کێشاوە، لەکاتێکدا فڕۆکەکە ویستوویەتی لە فڕۆکەخانەی رۆناڵد ریگن لە واشنتن بنیشێتەوە.

هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری بلاک هۆک سیکۆرسکی ئێچ -60ـە، فڕۆکەکەش لە ویچیتای ویلایەتی کانساسەوە دەهات.

هاوکات، تا ئێستا زیانە گیانییەکان نەزانراون و تیمەکان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای سەرنشینەکاندا.

سودانی: پێویستە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکرێت
پێت سودانی: پێویستە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکرێت
لە پارێزگای دهۆک سیستمی نوێی ساڵیانە دەستبەکار بوو
دوات لە پارێزگای دهۆک سیستمی نوێی ساڵیانە دەستبەکار بوو
پەیوەنیدر