لە پارێزگای دهۆک سیستمی نوێی ساڵیانە دەستبەکار بوو



لە پارێزگای دهۆک سیتمی نوێی ساڵیانەی ئۆتۆمبێل دەستبەکاربوو، کەلەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و کۆمپانیایەکی ئەڵمانیەوە جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم ڕۆژی چوارشەممە، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگه‌ی دهۆک، ساڵیانەی ئۆتۆمبێل بە سیستمی نوێ دەست بەکار بوو.

ئەوەش هاتووە: ئەم پرۆژەیە بە ستانداردی جیهانی، لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ و کۆمپانیایه‌كى ئەڵمانییه‌وه‌ جێبەجی دەکرێت.

دەشڵێت: پڕۆژەکە بۆ ئاسانکردنی کاروباری هاووڵاتییان و بەئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکانە و ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆکى حكومه‌ته‌وه‌ پاڵپشتی و چاودێریی جێبەجێکردنی کراوە.

حکومەتی هەرێم ئەوەشی باسکردووە: ئەو سیستمە نوێیە پۆرتاڵێکی نوێی بۆ دروست کراوە بە ناونیشانى (https://dlvr.digital.gov.krd) و هاووڵاتییان دەتوانن هەژمار بۆ خۆیان دروست بکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی، بەشێکی مامەڵەکان لە ماڵەوە ئەنجام بدەن و فۆرمەکانیان پڕ بکەنەوە، بۆ ئەوەی بە کاتێکی کەمتر و خێراتر مامەڵەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ بەڕێوە بچێت، هەروەها ئەم پۆرتاڵە دەتوانرێت بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێریش بەکار بهێندرێت.

ڕاگەیەندراوەکە دەشڵێت: سیستەمی ساڵیانەی نوێ لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەی هاتوچۆ لە پارێزگه‌ و ئیدارە سەربەخۆکانیش دەست پێدەکات.

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر و هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە واشنتۆن خۆیان بەیەکدا کێشا
پێت فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر و هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە واشنتۆن خۆیان بەیەکدا کێشا
وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا
دوات وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا
پەیوەنیدر