![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
ئەحمەد شەرع، بە سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا هەڵبژێردراو لە پەیامێکیشدا ڕایگەیاند، ئەولەویەتەکانی ئەمڕۆی سووریا پڕکردنەوەی بۆشایی دەسەڵات و پاراستنی ئاشتیی مەدەنی و بنیاتنانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و کارکردن لەسەر بنیادنانی پێکهاتەیەکی ئابووری گەشەسەندو و گەڕاندنەوەی پێگەی نێودەوڵەتی و ناوچەییە بۆ وڵاتەکە.
چوارشەممە 29ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا، یەکەم وتاری فەرمی خۆی لەژێر ناوی “وتاری سەرکەوتن” پێشکەش کرد و بەشێکی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا، لە وتارەکەیدا دووپاتی کردەوە، ئەولەویەتەکانی ئەمڕۆی سووریا پڕکردنەوەی بۆشایی دەسەڵات و پاراستنی ئاشتیی مەدەنی و بنیاتنانی دامەزراوەکانی دەوڵەتە، هەروەها کارکردنە لەسەر بنیادنانی پێکهاتەیەکی ئابووری گەشەسەندوو و گەڕاندنەوەیە پێگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ سووریا.
ئەحمەد شەرع وتیشی: سوورییەکان کۆتوبەندی ڕژێمی ئەسەدیان شکاند و خۆری سووریا هەڵهات، ئێمە بێ وێرانکاری وخوێنڕشتن سەرکەوتین.
هەر ئەمڕۆ، چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایان کرد، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا وتارێکی فەرمی بە ناونیشانی “وتاری سەرکەوتن” پێشکەش دەکات، بە گوێرەی پێشبینییەکان چاوەڕوان دەکرێت شەرع هەڵوەشاندنەوەی “دەستەی تەحریر شام” ڕابگەیەنێت.
بەپێی سەرچاوەکان پێشبینی دەکرێت، ئەنجوومەنێکی ڕاگوزەر بۆ سەرکردایەتیی قۆناغی ئێستا و دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ سووریا پێک بهێنرێت.