شاندێکی هاوپەیمانان بنکەی مەشقی پیادەی پێشمەرگەی کەرکوکیان بەسەر کردەوە



شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان بنکەی مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگەیان بەسەرکردەوە و وەزارەتی پێشمەرگەش زانیاری دەدات.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ چوارشەممە، عەمید بارزان تاوەگۆزی، بەرپرسی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک، پێشوازی کرد لە کاپتن لی، راوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە و شاندێکی یاوەری.

باس لەوەشکراوە: لە دیدارێکدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لەڕووی مەشق و راهێنانەوە.

دەشڵێت: دواتر بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە شێوازی بەڕێوەچوونی مەشق و راهێنانەکان مەیدانی مەشق و راهێنانەکانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوکیان بەسەرکردەوە.

 نەخۆشی شە‌کرە‌ و جۆرەکانی
پێت  نەخۆشی شە‌کرە‌ و جۆرەکانی
لە عێراق یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا
دوات لە عێراق یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا
پەیوەنیدر