![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
دیوانی وه‌قفی سوننی له عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر بینینی مانگ، سبه‌ی پێنج شه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌جه‌به و ڕۆژی هه‌ینیش یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌عبانه، هاوكات شارەزایانی بواری گەردوونی دەڵێن: مانگی ڕەجەب 30 ڕۆژە و مانگی شەعبان 29 ڕۆژە و بەوەش 1ی ئازار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.
دیوانی وه‌قفی سوننی له عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر بینینی مانگی شه‌عبان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی، لیژنه‌ی دیاریكردنی سه‌ره‌تای مانگه‌كانی كۆچی له دیوانی وه‌قفی سوننی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی پێنج شه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌جه‌به.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ڕۆژی هه‌ینی كه هاوتایه له‌گه‌ڵ (31ی كانونی دووەمی 2025) ده‌كاته یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌عبانی ساڵی 1446ی كۆچی.
به‌پێی وته‌ی فه‌له‌كناس و شاره‌زایانی بواری فه‌له‌كی، مانگی شه‌عبان 29 ڕۆژ ده‌بێت و به‌وه‌ش ڕۆژی (1ی ئازاری 2025) یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌بێت.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی بە ( خەڵک)ی ڕاگەیاند، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە 1ی ئازاری 2025 دەبێت، چونکە ڕۆژی 28ی شوبات، لە کاتژمێر 03:44:43 بەرەبەیان مانگ نوێ دەبێتەوە.
وتیشی: “بۆ ئێوارەی ڕۆژی 28ی مانگی شوبات، مانگ دەبینرێت، بۆ ڕۆژی 1ی مانگی ئازار یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت”.