عێراقییەكان پەنا بۆ زێڕ دەبەن



لە ناوەڕاستی مانگی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تا ئێستا، نرخی دیناری عێراقی لە دابەزینی گەورەی خۆی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەردەوامە و گەیشتووەتە ئاستی هەزار و ٦١٠ دینار بەرامبەر بە یەك دۆلار، لە كاتێكدا نرخی فەڕمی دۆلار هەزار و ٤٦٥ دینارە.

لەگەڵ دابەزینی نرخی دراوی نیشتمانی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری و بێكاری، بازاڕەكانی زێڕ لە عێراقدا، زۆرترین خواستیان بۆ كڕینی ئەو كانزا زەردە تۆمار كرد، ئەوە لەكاتێكدایە هۆشداریی لە كڕینی كانزای ساختە دەدرێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی كەناڵی جەزیرە، نرخی زێڕ بە ڕێژەی 10% زیادیكردووە بە بەراورد بە چارەكی كۆتایی ساڵی ڕابردوو، هەروەها نرخی یەك گرام زێڕی عەیارە 24 گەیشتە 89 هەزار و 201 دینار (61.05 دۆلار)، هەروەها عەیارە 22 گەیشتە 81 هەزار و 768 دینار (55.97 دۆلار)، هەروەها عەیارە 21 گەیشتە 78 هەزار و 53 دینار (53.42 دۆلار)، هەروەها عەیارە 18 گەیشتە 66 هەزار و 902 دینار (45.79 دۆلار)، و عەیارە 14 گەیشتە 52 هەزار و 34 دینار (35.62 دۆلار)، هاوكات نرخی یەك كیلۆ زێڕ بە 89 دوو ملیۆن و 200 هەزار و 862 دینار (61 هەزار دۆلار) بوو.

لە بازاڕی كازمییە كە تایبەتە بە فرۆشتنی زێڕ لە بەغدا، زێڕنگەر ڕەحیم عەبادی دەڵێت، “زۆربەی خەڵكی عێراق پێیان باشە زێڕ بەدەستبهێنن، بەتایبەتی لە قەیرانەكاندا، چونكە ئەوان پشت بە بانكەكان نابەستن بۆ دانانی پارە بەهۆی نەبوونی متمانە بە بانكەكان.”

عەبادی دەڵێت، زێڕ بۆ عێراقییەكان و بەتایبەتی ژنان وەك پەناگەیەكی ئارام و وەبەرهێنانێكی درێژخایەن دادەنرێت، جگە لەوەی بۆ ڕازاندنەوەش بەكاردەهێنرێت.

لە هەرێمی كوردستان، زێڕینگەر دانا عەبدولڕەحمان وەرتی، ئاماژەی بەوەدا كە لەم ماوەیەی دواییدا جموجۆڵێكی گەورەی كڕین لە هەولێر و شارەكانی دیكە هەیە، زۆرێك لە خەڵكی هەرێم زێڕ دەكڕن لەبەر دوو هۆكار. یەكەمیان قازانجكردنە بە فرۆشتنی دوای ماوەیەكی كورت، بەو پێیەی نرخی زێڕ بەردەوام لە گۆڕاندایە، دووەمیان خۆپاراستنە لە قەیرانە داراییەكان.

لە ڕوانگەی ئابوورییەوە، عومەر حەلبوسی توێژەری ئابووری چەند هۆكارێك دەستنیشان دەكات كە بوونەتە هۆی زیادبوونی خاوەندارێتی زێڕ لەنێو عێراقییەكان لەماوەی كۆتایی ساڵی ڕابردووی ٢٠٢٢ تا ئێستا.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، “هەندێك لە بانكە ئەهلییەكان و دامەزراوەی سپیكردنەوەی پارە لە لایەك دەستكاری دۆلاریان كردووە، و بە قاچاخ لە ڕێگەی وشكانی و ئاسمانییەوە بەرە و هەندێك وڵاتی دیاریكراو بردوویانە.

بەپێی زانیارییەكان، ئیمارات پلەی یەكەمی دابینكەری زێڕی بۆ عێراق گرتووە هەتا ساڵی 2020 ، پێش ئەوەی توركیا وەك گەورەترین سەرچاوەی زێڕ بۆ عێراق لە پلەی یەكەمدا بێت ، دواتر ئیمارات و ئیتاڵیا دێن.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، عەبدولزەهرا ئەلهنداوی دەڵێت، هاوردەكردنەكە لە ڕێگەی دەروازە فەڕمییەكانەوە ئەنجام دەدرێت، كە بە بڕیاری ژمارە 335ی ئەنجومەنی وەزیران دیاریكرابوون ساڵی 2017، كە بریتین لە فڕۆكەخانەكانی بەغدا و نەجەف لەڕێگەی یەكەكانی زێڕینگەرییەوە لە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی، كە تێیدا پشكنینی زێڕ و كێشی پشتڕاستدەكرێتەوە و وەرگرتنی سەرجەم داتاكانی پەیوەست بەوەوە.

بەپێی سەرچاوە حكومییەكان، ڕێژەی هاوردەكردنی مانگانە بە گشتی بۆ زێڕ لە عێراق نزیكەی 7.5 تۆن دەبێت، هەروەها ڕسوماتی گومرگی كە بۆ هەر كیلۆیەكی لێ دەگیرێت 250 دۆلارە، بە كۆی گشتی 1 ملیۆن و 875 هەزار دۆلار.

بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی تایبەتی بلومبێرگ، عێراق لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٣٣.٩ تۆن زێڕی كڕیوە، هاوكات هاكان قەرەجای كونسوڵی گشتی توركیا لە هەولێر ئاشكرایكردووە، عێراق لە ساڵی ٢٠٢١دا بە بەهای یەك ملیار و نیو دۆلار زێڕی توركی هاوردە كردووە.

 

 

ڕووسیا بەهێزترین كڵاوەی ئەتۆمی بەرهەمهێنا
پێت ڕووسیا بەهێزترین كڵاوەی ئەتۆمی بەرهەمهێنا
لە سلێمانی ئارایشتگایەك داخرا
دوات لە سلێمانی ئارایشتگایەك داخرا
پەیوەنیدر