قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن دانیشتوانی شارۆچکەکە و هەردوو شارەدێی گەرمک و ناڵپارێز ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ پێنجشەممە یەکەم وەجبەی نەوتی سپی حکومەتی عێراق دابەش دەکرێت و بەرمیلێکی کە 200 لیترە بە 60 هەزار دەدرێتە هاووڵاتییان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن تیایدا هاتووە: “ئاگاداری دانیشتوانی قەزایی پێنجوێن و هەردوو شارەدێی گەرمک و ناڵپارێز دەکەین کە ڕۆژی پێنجشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2025، یەکەم وەجبەی نەوتی سپی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دێت بۆ شارۆچکەی پێنجوێن و بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت”.
قایمقامیەتەکە دەشڵێت: پێویستە هاووڵاتییان ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگرن:
1-بە کارتی سوتەمەنی (پێنجوێن کۆدی 283) نەوتەکە دەدرێت بە هاووڵاتییان
2-نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 60 هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتییان بڕی نەوتەکەیش 200 لیترە.
3-بەچەند قۆناغێک دابەش دەکرێت.
ئاماژە بەوەش دەکات: “داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە تەنها لەگەڕەکی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیزبکەن، دابەشکردنەکە لەگەڕەکی (بەرکێو)ەوە دەست پێدەکات بەڕیزبەندی بەندی دەچێت بۆ گەڕەکەکانی تری ناوپێنجوێن و شارەدێی گەرمک و ناڵپارێز.
دەشڵێت: هەر هاووڵاتیەک کارتی نەوتەکەی نەخوێندرایەوە پێویستە سەردانی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن بکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەی.