کەشناسی هەرێم ڕەوشی کەشوهەواو پلەکانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ پێنجشەممە، بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشدا کە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2025، کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى