وەزارەتی دارایی عێراق: دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بە ئێمەوە نییە



وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق لە بارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دواکەوتنی مووچە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتى دارایى عێراق ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و لە بەشێکى روونکردنەوەکەدا وەڵامى لێدوانەکانى ڕێباز حەملان، بریکارى وەزارەتى دارایى عێراقی لەبارەى دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەداتەوە لێدوانەکانى بە “نادروست” ناودەبات.

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى عێراق ئاماژە بەوە کراوە: “زیاتر لە ساڵێکە دەمانەوێت بڕیارى دادگاى فیدراڵى لەبارەى تەوتینکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان جێبەجێ بکەین، بەڵام تا ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان هیچ داتایەکى لەبارەى تەوتینکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان پێشکەشى وەزارەتمان نەکردووە”.

باسی لەوەشکردووە: “هۆکارى دواکەوتنى خەرجکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان ئەوەیە تا ئێستا حکومەتى هەرێم ناوى ئەو فەرمانبەرانەى لە لیستى مووچە جیا نەکردووەتەوە کە خانەنشین دەبن و بۆ چارەسەرکردنى بەپەلەى ئەو کێشەیەش وەزارەتمان تیمێکى لە فەرمانبەرانى بەشى بودجە و ژمێریایى نارد بۆ هەرێمى کوردستان و 10 ڕۆژ زیاترە لەگەڵ وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان کار لەسەر جیاکردنەوەى ناوى ئەو کەسانە دەکەن کە خانەنشین دەکرێن”.

نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
پێت نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
لە بارەی نرخی مریشکەوە داوایەک ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت
دوات لە بارەی نرخی مریشکەوە داوایەک ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت
پەیوەنیدر