قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە شاری سلێمانی بکەینە ناوەندێکی گرنگی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێـم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی هیندستان گفتوگۆیان لە بارەی توانای گەنجان لە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیاو کارسازیدا کرد.

قوباد تاڵەبانی، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە: لەئامادەکاریداین بۆ بەڕێوەچوونی دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کارسازی و داهێنان و مەبەستمانە شاری سلێمانی بکەینە ناوەندێکی گرنگی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا لە عێراق و ناوچەکەدا.

باسی لەوەشکردووە: لە کۆبوونەوەمدا لەگەڵ سۆومین باکچی، باڵیۆزی نوێی هیندستان لەعێراق، گفتوگۆمان کرد لەبارەی پەرەپێدانی توانای گەنجان لەڕێی راهێنان و پڕۆگرامەکانی ئاڵوگۆڕی تواناکان، بەتایبەت لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و کارسازیدا.

لە بارەی نرخی مریشکەوە داوایەک ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت
پێت لە بارەی نرخی مریشکەوە داوایەک ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت
چەند کامێرایەکی دیکەی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە هەولێر دەکەوێنەکار
دوات چەند کامێرایەکی دیکەی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە هەولێر دەکەوێنەکار
پەیوەنیدر