چەند کامێرایەکی دیکەی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە هەولێر دەکەوێنەکار



بڕیاڕە لەمشەوەوە چەند کامێرایەکی دیکەی تۆمارکردنی تیژڕەوی بەشێوەی (تێست) بکەوێتەکار و هاتوچۆی هەولێریش شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، تیایدا هاتووە: “شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە ئەمشەو دوای کاتژمێر 12، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر لەو چوارڕێیانەنەی کە لە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە دەکەوێتە کار بەشێوەی تاقی کردنەوە (تێست) بۆ ماوەی 10 ڕۆژ.

باسی لەوەشکردووە: لە 7ی شوباتی 2025، دوای کاتژمێر 12ی شەو، لە دوای ئەم کات و بەروارە سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتوچۆ.

دەشڵێت: کامێراکان ئەم سەر پێچیانە تۆمار دەکەن:

1- نەوەستان لە گلۆپی سو,ری ترافیک لایت.

2- لێخورین بە خێرایی زیاتر لەو خێرایەی کە ڕێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەو کاتەی گڵۆپی ترافیک لایت سەوزە.

3- زیاتر هاتنە پێش و تێپەراندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتە کە گڵۆپی ترافیک لایت سوورە.

4- ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ڕێڕەوی کراوەی سوڕانەوەی دەستەڕاستی ترافیک لایتەکان دەوەستن.

باسی لەوەشكردووە: داوا کارین لە شۆفێران پابەندی ڕێنمایەکان بن بۆ ئەوەی دووربن لە سزای پێبژاردن.

قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە شاری سلێمانی بکەینە ناوەندێکی گرنگی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا
پێت قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە شاری سلێمانی بکەینە ناوەندێکی گرنگی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعـــ.شي ڕاگەیاند
دوات دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعـــ.شي ڕاگەیاند
پەیوەنیدر