دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعـــ.شي ڕاگەیاند



بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسێ ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوو لەدەوروبەری سلێمانی توانیان پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەماوەی ڕۆژانی 19-23-26ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان پێنج تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیربکەن بەناوەکانی (ص، ث، ع) (و، ا، ر)،(ص، س، ص)، (م، ع، ح)،(خ، ب، ع) سەرجەمیان داواکراوی دادگاکانی عێراق بوون.

باسی لەوەشکردووە: تیرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لە دەوروبەری سلێمانی کردبوو کەلەماوەی ڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە.

دەشڵێت: لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی چواری تیرۆر راگیراون و ڕووبەرووی یاساکراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

چەند کامێرایەکی دیکەی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە هەولێر دەکەوێنەکار
پێت چەند کامێرایەکی دیکەی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە هەولێر دەکەوێنەکار
وەزارەتی دارایی بڕی پاداشتی خانەنشینی بۆ فەرمانبەران دیاری دەكات
دوات وەزارەتی دارایی بڕی پاداشتی خانەنشینی بۆ فەرمانبەران دیاری دەكات
پەیوەنیدر