وەزارەتی دارایی بڕی پاداشتی خانەنشینی بۆ فەرمانبەران دیاری دەكات



بڕیارە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی بۆ خەرجکردنی پاداشتی خانەنشینی بەگوێرەی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014 دەربکات، كە بۆ ئەو خانەنشینانەی خزمەتیان لە 25 ساڵ زیاترە مووچەی 6 مانگی بنەڕەتی و 12 مانگی تەواو وەردەگرن، بەڵام ئەوانەی خزمەتیان كەمترە تەنها 6 مووچەی بنەڕەتی وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەگوێرەی یاساکە پێویستە خانەنشینانیی ڕاژەی شارستانی، کە خزمەتیان لە 25 ساڵ زیاترە لە فەرمانگەکانی خۆیان 6 مووچەیان بۆ خەرج بکرێت، لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینییش 12 مووچەیان وەک پاداشتی خانەنشینی بۆ خەرج دەکرێت، کە ئەمە پێشتر نەبووە، وەزارەتی دارایی ئاگاداری کردونەتەوە و ڕێنمایی نوێ بۆ ئەو بابەتە دەردەکات.

سەرچاوەکە وتیشی، “ئەوانەی خزمەتییان کەمترە تەنیا 6 مانگ مووچەی بنەڕەتییان بۆ خەرج دەکرێت”.

ئاشكراشی كردووە، خانەنشینانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هاوشێوەی پێشووتر لە فەرمانگەکانی خۆیان 6 مانگ مووچەی موڵەتی کۆکراوە و 12 مانگ مووچەی تەواو لە بەڕیوەبەرایەتیی خانەنشینی وەردەگرن.

بەگوێرەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، ئەو خانەنشینانەی تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵ و 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ 12 مووچەیان بۆ خەرج دەکات، ئەوانی دیکە کە شەش مووچەیان پێدەدرێت دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

رۆژی 15ـی ئەم مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ دیاریکردنی تەمەنی خانەنشینیی فەرمانبەران، یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی خانەنشینی عێراق لە هەرێمی کوردستان بەرکاربکات، کە لە دایکبووانی سێ ساڵ پێکەوە خانەنشین دەکرێن.

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعـــ.شي ڕاگەیاند
پێت دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعـــ.شي ڕاگەیاند
مەسرور بارزانی بۆ مووچە پەیامێكی گەیاندە سودانی
دوات مەسرور بارزانی بۆ مووچە پەیامێكی گەیاندە سودانی
پەیوەنیدر