مەسرور بارزانی بۆ مووچە پەیامێكی گەیاندە سودانی



بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق پەیامێكی سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەربارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەگەیەنێتە سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەشڵێت: هەمووان چاوەرێی کۆبوونەوەی رۆژی هەینی داهاتوین.

ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاند، بۆ گەیاندنی پەیامێکی مەسرور بارزانی سەردانی محەمەد شیاع سودانی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، بە وردەکاری تەواوی ئەو هەنگاوانەم باسکرد، کە لەسەر داواکاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ ، حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم ڕۆژانە بەبەردەوامی چەندین تیم بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کاردەکەن، بەڵام مووچەی خەڵکی کوردستان زۆر دواکەوتووە و بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێم لە دۆخێکی دارایی خراپە و مووچە خۆران زۆر پشوودرێژ و خۆراگربوون.

دەشڵێت: دواتر بۆم ڕوونکردەوە، کە داواکاری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا دەبێت وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و یاسای بودجە و بریارەکانی دادگای فیدراڵی وەک خۆی بچێتە بواری جێبەجێکردن تایبەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان .

ڕێبا حەملان نووسیویەتی، “هەمووان چاوەرێی کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی داهاتوین لە بەغداد لە نێوان هەردوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بە سەرۆکایەتی دکتۆر فۆاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق “.

وەزارەتی دارایی بڕی پاداشتی خانەنشینی بۆ فەرمانبەران دیاری دەكات
پێت وەزارەتی دارایی بڕی پاداشتی خانەنشینی بۆ فەرمانبەران دیاری دەكات
“دڵشاد عومەر دوای ڕاگەیاندنی دەستلەكاركێشانەوەی گەڕایەوە بۆ دەوام”
دوات “دڵشاد عومەر دوای ڕاگەیاندنی دەستلەكاركێشانەوەی گەڕایەوە بۆ دەوام”
پەیوەنیدر