“دڵشاد عومەر دوای ڕاگەیاندنی دەستلەكاركێشانەوەی گەڕایەوە بۆ دەوام”



دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، دوای پێنج مانگ لە ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی، دوو ڕۆژە گەڕاوەتە سەر کارەکەی و لە ژووری خۆی دەوام دەکات.

دڵشاد عومەر، مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەبێ ڕەزامەندی من زەوییەکی 182 دۆنمی لە بەکرەجۆ دراوە بە کۆمپانیایەیەک بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان، دەست لەکار دەکێشمەوە و دواتر لە ڕۆژی 19ـی ئاب نامەی دەستلەکارکێشانەوەی بڵاوکردەوە و دەستی لەکار هەڵگرت.

سەرچاوەیەک لە پەروەردەی سلێمانی پەیوەندی بە (زووم)ەوە کرد و وتی، مامۆستا دڵشاد گەڕاوەتەوە بۆسەر کارەکەی.

كەناڵەكە لە زاری پەیامنێرەكەیەوە لە سلێمانی پشتڕاستی كردەوە، كە بەڵێ‌ مامۆستا دڵشاد گەڕاوەتەوە سەر كارەكەی و لەسەر کورسی بەڕێوەبەری گشتی دانیشتووە.

سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ دەوام سەرباری دەستلەكاركێشانەوەی؟ دڵشاد عومەر وتویەتی، “من ئەو ماوەیە مۆڵەت بووم، ئێستاش مۆڵەتەکەم تەواوبووە و گەڕاومەتەوە، دەمەوێ کاروباری خانەنشینی بکەم، چونکە من تەمەنم نەگەیشتووە بە خانەنشینی و دەمەوێت خۆم داوای خانەنشینی بکەم”.

سەبارەت بەوەی، ئەی ئێستا وەکو بەڕێوەبەری گشتی واژۆ لەسەر کتاب دەکەیت و کاروبارەکان ڕایی دەکەیت؟ دڵشاد عومەر وتی، “بەڵێ هەموو کارەکان دەکەم و بەڕێوەبەری گشتیم، بەڵام ئەو کێشەی لەسەری داوای دەستلەکارکێشانەوەم کرد، ئێستاش مکوڕم لەسەری، نابێ ئەو زەوییە بدرێ بە کۆمپانیا”.

مەسرور بارزانی بۆ مووچە پەیامێكی گەیاندە سودانی
پێت مەسرور بارزانی بۆ مووچە پەیامێكی گەیاندە سودانی
توركیا ناو بازاڕی كۆبانێی بۆردومان كرد و 28 كەس شەهید و بریندارن
دوات توركیا ناو بازاڕی كۆبانێی بۆردومان كرد و 28 كەس شەهید و بریندارن
پەیوەنیدر