فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شارۆچكەی سیرین لە باشووری شاری كۆبانێ-یان بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە 8 هاووڵاتی شەهید بوون، کە دایکێک و منداڵەکەی لەنێویاندا بوون و 20 کەسی دیکە بریندار بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناو بازاڕی شارۆچكەی سیرین-یان لە باشووری شاری كۆبانێ بۆردومان كردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانەكەوە 8 هاووڵاتی شەهیدبوون، كە ژنێك و دوو منداڵی تێدایە و 20 كەسی دیكەش بریندار بوون.
لای خۆشیەوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، “بەهۆی بۆردومانەکەی تورکیا لە سیرین ژنێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە”.
ئاشكراشی كردووە، بۆردومانەکەی تورکیا بازاڕێکی میللیی ناوەندی سیرینی کردووەتە ئامانج.