بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و نەبوونی كارتی تەندروستی و كارمەندەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگای (سامر بیوتی) لە شەقامی سەرەكی بەختیاری داخست و رێكارە یاساییەكانی لەگەڵ دەگرێتەبەر.
بەپێی راپۆرتی لیژنەی ئارایشتگاكان لە قائیمقامیەتی سلێمانی، لە كۆگای ئەو ئارایشتگایەدا بڕێكی زۆر ماددەی بەسەرچوو بەشێوەی زۆر ناتەندروست هەڵگیراون، سەرەڕای ئەوەی بەشێكی كۆگاكە بەشێوەی نایاسایی كراوە بەشوێنی مانەوەی چەند كەسێك.
بە بڕیاری قائیمقامیەتی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە ئەو ئارایشتگایە داخراو رێكاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر.