ماوەی هەفتەیەكە نرخی مریشك و هێلكە لە بازاڕەكانی هەرێم هەرزان بووە بەهۆی كەمی هەناردەكردنی بۆ شارەكانی عێراق و زۆری بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان، هاوكات بەهۆی بڕیارەكەی ئەمڕۆی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقەوە بۆ ڕاگرتنی هاوردەكردنی پەلەوەر و بەرهەمەكانی لە هەرێمەوە نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت.
ماوەی هەفتەیەكە نرخی مریشك و هێلكە هەرزان بووە بەجۆرێك 6 هێلكە بووە بە هەزار دینار و نرخی كیلۆیەك مریشكی ناسكی گەورە بووە بە 2100 دینار و مریشكی قەڵەو “ئومەهات” بووە بە 2700 بۆ 2900 دینار و نرخی كەڵەشێر بووە بە 3750 دینار، لەكاتێكدا دوو هەفتە لەمەوبەر نرخەكانیان زۆر زیاتر بوو، بەڵام ئەم بڕیارەی عێراق دەبێتە هۆی زیاتر هەرزان بوونی نرخەكەی لە بازاڕەكانی هەرێم.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ڕێگری له هاتنی په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌مه‌كانی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ناو پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت تا دۆخی په‌تازانی له هه‌رێمی كوردستان ڕوون ده‌بێته‌وه كه هیچ تووشبوونێك به ئه‌نفلۆنزای باڵنده تۆمار نه‌كراوه”.
ڕاشیگەیاندووە، له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی چاودێری و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامن له به‌دواداچوونی مه‌یدانی له بازاڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی مریشك.
سامر خه‌فاجی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڤێتێرنه‌ری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت: ڕێگریكردن له هاتنه ناوه‌وه‌ی په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌مه‌كانی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه تاوه‌كو ئه‌نجامی پشكنینی تاقیگه‌ییان به‌ده‌ست ده‌گات به‌رده‌وام ده‌بێت، كه پشتڕاستی بكاته‌وه هه‌رێمی كرودستان دووره له تووشبوون به ئه‌نفلۆنزای باڵنده له پڕۆژه‌ی په‌له‌وه‌ردا.
وتیشی، “تیمه‌كانی چاودێری و به‌دواداچون به‌رده‌وامن لە هەنگاوەکانیان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاوسنورن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێنانی كیتی پشكنینی خێرا، ده‌ستبه‌جێ هه‌ر حاڵه‌تێكی گومان‌لێكراو ڕاپۆرت ده‌كه‌ن بۆ پێدانی بڕوانامه‌ی ته‌ندروستی ڤێتێرنه‌ری بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌له‌وه‌ر بۆ پاراستنی كه‌رتی ئاژه‌ڵ له نه‌خۆشییه په‌تاییه‌كان و پشتگیریكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی”.